بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د شیاع سوودانی له وتارێکدا که له میانی مه‌راسیمی ده‌ستپێکردنی کۆنفڕانسی دیدگای عێراق دەڵێت: ''ئێمه چاومان له عێراقێکه که تاڕاده‌یه‌کی زۆر دوور بێت له داهاتی نه‌وت له ده‌یه‌کانی داهاتوودا، هه‌روه‌ها بۆ ئابوورییه‌کی هه‌مه‌چه‌شن و سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ کشتوکاڵی به‌رده‌وام و پیشه‌سازییه‌کی به‌رهه‌مهێنانی پێشه‌نگ بین و عێراق ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ٢٠٪ی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێکخراوی FAO و ڕێگای گه‌شه‌پێدانه‌وه".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان "یه‌ک ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار هه‌لیکار له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری و کارگێڕی بۆ گه‌نجه‌کانمان دابین ده‌کات".
سەرۆک وەزیرانی عێراق جه‌ختیشی کرده‌وه: عێراق ده‌یه‌وێت "له ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه سه‌وزه به‌رده‌وامه‌کانه‌وه به‌ڕێژه‌ی ٧٠٪ خۆبژێوی خۆراک و ئاو و وزه به‌ده‌ست بهێنێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئه‌م دیدگایه هاوبه‌شی هه‌موانه، ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی، که‌رتی تایبه‌ت، زانکۆکان، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، گه‌نجان، په‌یامێکیشه بۆ جیهان که عێراق بڕیاری داوه هه‌ستێته‌وه و ڕۆڵی مێژویی خۆی وه‌ک هێزێکی به‌رهه‌مدار و کاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنێته‌وه که به‌ره‌و ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ده‌بات".
Your Comment