کوردپرێس: سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای ئه‌منیی عێراق بە "العین نیوز"ی ڕاگەیاندووە: ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی داعش ناوی ئیلیاس ئایدین و نازناوی (ئه‌بوو عوبه‌یده)ی لێنراوه، له‌نێو کۆمه‌ڵێک زیندانی بووه که پێشتر له ناوه‌نده‌کانی ده‌ستبه‌سه‌رکردن له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاوه گواستراونه‌ته‌وه بۆ عێراق، پێش ئه‌وه‌ی به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای یاداشتنامه‌ی یاسایی و لێکتێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌ی په‌یوه‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بڕیاری ڕاده‌ستکردنی به ئه‌نقه‌ره بدات.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی و به هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامدراوه، ئه‌و هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی میکانیزمێکی هاوکاریی ناوچه‌ییدا دێت که ئامانج لێی خێراترکردنی دادگایی‌کردنی چه‌کدارانی بیانییه له وڵاته‌کانی خۆیان، هه‌روه‌ها ڕێگری‌کردن له پێکهێنانه‌وه‌ی شانه توندڕه‌وه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان.
باسی له‌وه‌شکردوه، بونی زیندانیانی بیانی له عێراق "رێکارێکی کاتی" بوه که به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی نائاسایی له سوریا سه‌پێنراوه، هه‌روه‌ها به‌غدا ورده ورده به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستگیرکراوه‌کان بۆ وڵاته‌کانیان، به‌پێی چوارچێوه یاساییه په‌سه‌ندکراوه‌کان.
له‌لای خۆیه‌وه، عادل هیلالی سیاسه‌تمه‌دارێکی نزیک له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ڕاده‌ستکردنی ئه‌میری ئیسته‌نبووڵ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاستێکی پێشکه‌وتوی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منییه له نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ئاسته‌نگه هاوبه‌شانه‌ی په‌یوه‌ستن به پرسی چه‌کدارانی بیانی که پێشتر له سووریا ده‌ستبه‌سه‌رکراون.
ئایدن به ناوێکی دیاری ناو داعش داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی ڕاپۆرته ئه‌منییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا چالاکیی هه‌ماهه‌نگی و شانه‌کانی په‌یوه‌ست به‌و ڕێکخراوه له تورکیا هه‌بووه.
ئایدن یان ئه‌میری ئیستەنبووڵ به‌فه‌رمانی نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رکراوه و په‌یوه‌ندی به هێرشه کوشنده‌کانه‌وه هه‌یه که له ساڵانی پێشوودا له تورکیا ڕوویانداوه.
Your Comment