-
محەمەد شیاع سوودانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پرسه‌نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێمیکوردستان کرد به‌هۆی کۆچی دوایی زه‌کیا مسته‌فا بارزانی.
-
وه‌زیری نه‌وتی عێراق:
گفتوگۆی ئه‌رێنیمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له گفتوگۆدان بۆ ئه‌و پرسه، بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ده‌ست پێبكاته‌وه.
-
دادگەی فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دواخست
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیاری دا، دانیشتنەکەی کە تایبەت بوو بە سکاڵا لەدژی بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، دوابخات بۆ ۱۷ـی ۳ـی ۲۰۲۴."
-
لە ڕاپەڕین و هەڵەبجە و گەرمیان زیاتر لە ۴۵۰۰ مامۆستای ناڕازیی سزادران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- زیاتر لە چوار هەزار و ۵۰۰ مامۆستای ناڕازیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان بەغیاب، گواستنەوە و بەخشین سزادراون.
-
ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق:
پارتی و یەکێتی هەوڵەکانی ئێمەیان بۆ خەرج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وکاته‌ی له په‌رله‌مان بوون له خولی ڕابردوودا ۱۶۷ هه‌زار واژۆیان کۆ کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان له به‌غداوه بدرێت، به‌ڵام ده‌ڵێت، "پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه".
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ۳۰ تیرۆرست رادەگەیەنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە مانگی (تشرینی یەکەم/۱۰)ی ساڵی ڕابردوو لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا لە دەڤەری راپەڕین ۳۰ تیرۆرست دەستگیر کراون.
-
هەپەگە ناسنامه‌ی ۴ گەریلا ئاشكرا ده‌كات کە ۶ ساڵ پێش ئێستا کوژراون
بەشی تورکیا- فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل ناسنامه‌ی چوار چەکداری پەکەکە ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت، لە شه‌ڕ و پێكدادان له‌گەڵ سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
-
كه‌جه‌كه داوا لە هێزی پێشمه‌رگه دەکات لە بنکەکانی سوپاى تورکیا دوور بکەونەوە
بەشی تورکیا- KCK په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كات و داواده‌كات، هه‌رچى زووه سه‌رجه‌میان له بنكه‌كانى توركیا دوور بكه‌ونه‌وه.
-
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق:
هەر فەرمانگەیەک لە هەرێم دەتوانێت داوابکات راستەوخۆ لە بەغداوە مووچەی بۆ بنێردرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، رژێمی حوکمڕانیی دوای ڕاپەڕین لە هەرێم شکستی خواردووە و پێویستمان بە بنیاتنانی سیستمێکی سەردەمیانەی نوێ ھەیە.
-
ڕزگاربوویەکی بۆردوومانەکەی دینارتە:
هێزەکانی تورکیا سەدلەسەد دەیانزانی خەڵکی بێ‌تاوان دەکەنە ئامانج
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیا بۆ سەر گوندی کافیا لە سنووری ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتمانیی گوندەکە. یەکێک لەو کەسانەی لە بۆردوومانەکە رزگاری بووە دەڵێت: "۱۰۰٪ دەیانزانی ئێمە لەوێین".
-
هێزێکی پاسەوانی سنوور لە شیلادزێ جێگیر دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو هێزێکی سەر بە پاسەوانی سنووری عێراق گەیشتە شیلادزێ و بڕیارە لەوێ جێگیر بکرێت.
-
ئینستتیوتی پەی:
پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەیان لە پەرلەمانی کوردستان نەبوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایگەیاند، پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستان گرفتیان ئەوە بوو کە بەکاردەهێنران نوێنەری ڕاستەقینەی پێکهاتەکانیان نەبوون.
-
هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە خولی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كه‌ی دادگا پێكهاته‌كان پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بكه‌ن و له رێگه‌ی حزبه‌كانی خۆیانه‌وه له پڕۆسه‌ی سیاسی به‌شدارده‌بن و نوێنه‌رایه‌تیان ده‌بێت.
-
مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هاتە دەنگ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە ۱‌ی سالی ۱۹۹۲ی پێچەوانەی دەستوورە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەغدا هەر بڕیارێک تایبەت بە هاوپەیمانان بدات هەولێر پێوەی پابەند دەبێت
بەشی جیهان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوەڵامی پرسيارێکدا کە ئایا هەرێم جوگرافیای جێگرەوەی عێراق دەبێت بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند "سیاسەتی ئێمە ئەوەیە هەر بڕیارێک کە بدرێت لە چوارچێوەی جوگرافیای عێراقدا دەبێت، هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق پابەند دەبێت.
-
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کۆکردنەوەی هێزەکانی یەکێتی نزیک لە کەمپێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستن- سەرچاوەیەک لە لیژنەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی عێراق زانیارییه‌ک له‌باره‌ى که‌مپێکى نوێ له قه‌زاى کۆیه ئاشکرا ده‌کات.
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی:
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن مافەکان و زۆر خۆشحاڵین بەو بڕیارە.
-
پێویستە هاوکارییەکانی یەکێتی بۆ پەکەکە کۆتایی پێبێت
سەرۆککۆماری تورکیا بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند ئەگەر کۆتایی بە پشتیوانی کردن لە PKK-YPG نەهێنن تورکیا درێژە بە سزاکانی سەر سلێمانی دەدات.
-
دۆخی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر هەستیارە
پێگەی ئارگۆس-ی به‌ریتانی که له بواری نه‌وتدا کاردەکات لێدوانێکی بافڵ تاڵەبانی بڵاوکردوەتەوە کە دەڵێت: "دۆخی نێوان حکوومه‌تی فیدراڵی به‌غدا و هه‌ولێر که بووه‌ته هۆی ڕاوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت زۆر هه‌ستیاره".
-
شاخەوان عەبدوڵڵا:
لەم ھەفتەیە کۆبوونەوەیەک لەسەر یەکلایی کردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: کورد پێکەوە بە تایبەتی هەردوو حزبی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەوەن کوردێک بکرێتە پارێزگاری کەرکووک و ھاوڕاشین لەسەر ئەوەی لایەنەکانی دیکەش رازی بکەین.
-
سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومه‌تی هەرێم:
هه‌نگاوی جدی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ههڵگیراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یۆنامی له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کۆ بوونه‌وه.
-
خەڵکی ۵۳ وڵات بەبێ ڤیزای پێشوەختە دەتوانن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند خەڵکی ۵۳ وڵاتی جیهان، دەتوانن بەبێ ڤیزای پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان.
-
چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق تاوتوێ دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی سەر بەحزبى دەعوە ئاشکرایکرد، سەرکردەکانی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی ڕێککەوتوون لەسەرئەوەی، دەبێت تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە شەڕکەرە بیانییەکان بەگوێرەی خشتەیەکی کاتی لە عێراق بڕۆنە دەرەوە.
-
لەبەر نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، مامۆستایانی ناڕازی هەرێم بایکۆتیان هەڵپەسارد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریان داوە لەبەر نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن بایکۆت هەڵپەسارد.
-
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ناکرێت هەموو جارێک دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دوابخات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی داهاتووی دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیار لەبارەی پرسی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدرێت.
-
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان له ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پڕ بایه‌خە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جه‌نگی له په‌یامێكدا داوا ده‌كات، هاوڵاتیان خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده بكه‌ن و دەڵێت ئەم هەڵبژاردنە له ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پڕ بایه‌خە.
-
گوهدار زێباری، یەکێک لە سزادراوانی بادینان ئازادکرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای سێ‌جار حوکمدانی بە زیندانیکردن، ڕۆژی شەممە ۱۷‌ی شوبات رۆژنامەنووس گوهدار زێباری ئازادکرا، ئەوەش لەدوای تەواوکردنی حوکمەکەی.
-
دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ ۱۱هەمین جار دەنگدانی لەسەر سکاڵای یاسای پەرلەمانی کوردستان دواخست
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵی عێراق دەنگدانی لەسەر سکاڵای یاسای پەرلەمانی کوردستان دواسخت.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆ بووەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سێیەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆ بووەوە و دۆخى عێراق و ره‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد.
-
بافڵ تاڵەبانی هۆشداری دەدات:
دۆخی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق و حکوومەتی هەرێم زۆر هەستیارە
بەشی جیهان- بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پێگەیەکی بەریتانی وتووە: دۆخی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی به‌غداو هه‌ولێر زۆر هەستیارە.