هەر فەرمانگەیەک لە هەرێم دەتوانێت داوابکات راستەوخۆ لە بەغداوە مووچەی بۆ بنێردرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، رژێمی حوکمڕانیی دوای ڕاپەڕین لە هەرێم شکستی خواردووە و پێویستمان بە بنیاتنانی سیستمێکی سەردەمیانەی نوێ ھەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووسف محەمەد، لە پەیامێکدا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وتوویەتی: "دەستخۆشی و پێزانین بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی بەشدار بوون لە داواکانی تایبەت بە مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینانی ھەرێم کە بەرەنجامەکەی دواجار بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بو بۆ بنەجێکردنی بانکی «توطین»ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دورخستنەوەی پرسی مووچە و قووتی خەڵک لە ململانێ بێکۆتاییەکانی نێوان دەسەڵاتی ھەرێم و بەغدا".

جەختیشی کردۆتەوە "ئەو چارەسەرەی ئەمڕۆ دادگای ناوبراو  بڕیاری لەسەردا، باشترین چارەسەرە بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێم لەم دۆخەی ئێستاداو لە ھەمان کاتیشدا دەرچەیەکی باشە بۆ دەسەڵاتدارانی ھەرێم بەتایبەت پاش شکستی ئابوریی وابەستە «ئەوەی پێی ئەوترا ئابوریی سەربەخۆ» و شکستی حوکمڕانیی ئێستای ھەرێم لە دابینکردنی مووچە لە ماوەی نۆ ساڵی رابردو. بۆیە ھیوادارم دەسەڵاتدارانی ھەرێم بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا وەک دەرفەت ببینن و کێشەی بۆ درست نەکەن".

هاوکات یووسف محەمەد لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتوویەتی، هەر فەرمانگەیەک لە هەرێم داوای ئەوە بکات کە مووچەکەی بە بانکی بکرێت و لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە راستەوخۆ بدرێت، ئەتوانێت ئەم داوایە بکات و حکومەتی فیدراڵی پێویست دەکات بەپێی بڕیارەکەی دادگا پابەندبێت بە تەوتینکردنی مووچەی ئەو فەرمانگەیەوە لەدوای وردبینیکردن.

هەروەها ناوبراو لە پەیامەکەیدا لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش وتوویەتی"بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەرەنجامی بنبەستی سیاسیی ھەرێم و نەمانی شەرعییەتی کۆی دامەزراوەکانی و پشتگوێخستنی ھەمو دەنگە دڵسۆزەکان بو بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پاک و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی دامەزراوە شەرعییەکانی ھەرێم. بەڵام ئیتر ئەمجارە بەناچاری ئەبێ رازی بن بەوەی بەسەریاندا ئەسەپێنرێ".

جەختیشی کردۆتەوە "رژێمی حوکمڕانیی دوای راپەڕین شکستی خواردوە و پێویستمان بە بنیاتنانی سیستمێکی سەردەمیانەی نوێ ھەیە".

News Code 223086

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha