دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ۳۰ تیرۆرست رادەگەیەنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە مانگی (تشرینی یەکەم/۱۰)ی ساڵی ڕابردوو لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا لە دەڤەری راپەڕین ۳۰ تیرۆرست دەستگیر کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو گرووپی تیرۆریستی ئاشکرادەکات کە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بیری توندڕەوی داعشیان بڵاو دەکردەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژی ۲۱ی مانگی (تشرینی یەکەم/۱۰) بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیارییان دەستکەوت لەسەر بوونی دوو گرووپ لە دەڤەری (پشدەر و بتوێن) لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە فکرەی توندڕەویان وەرگرتووە و  پیلانیان هەبووە بچنە ڕیزەکانی داعش و ببنە چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و دەستخستنی بەڵگەی دروست لەسەر مەرامی تیرۆریستان و ناو و ناونیشانیان، ماوەی ۲۰ رۆژ خرانە ژێرچاودێری بەردەوام و  پاشان بەڕەزامەندی دادوەر لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ڕۆژی ۱۵ی مانگی (کانونی یەکەم/۱۲)ی ساڵی ڕابردوو لە قەڵادزێ ۱۰ تیرۆریست  دەستگیرکران کە دوانیان ئافرەتن.

لە ڕاگەیەنراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم باس لەوەشکراوە، دواتر لێکۆڵینەوەکان چڕکرانەوە و لە هەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاجیای هێزەکانی ئۆپراسیۆن لە ڕۆژی ۱۷ی مانگی (کانونی یەکەم/۱۲)ی ساڵی رابردو لە ڕانیە، قەڵادزێ، ژاراوە، حاجی ئاوا و شکارتە ۲۰ تیرۆریستی دیکە دەستگیرکران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، سەرئەنجام بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەم گرووپەی تیرۆریستیەی داعش لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەیان بۆ بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی داعش کردووە چەندین جار پیلانیان داناوە هیجرەت بکەن بەڵام بە بڕیاری داعش کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان هەبووە لەگەڵیان لەناو شارەکان هێڵراونەتەوە تا بەنهێنی بانگەشە بۆ داعش بکەن و گرووپەکانیان بەرفراوانتر بکەن.

News Code 223093

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha