بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، چین، رووسیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئیمارات، کوێت، قەتەر، تورکیا، ئێران، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، نەمسا، بەلجیکا، بەرازیل، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، یۆنان، چیک، دانیمارک، ئیستۆنیا، فنلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئەلبانیا، ئێرلەندا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لوبنان، ڤاتیکان، لیخنشتاین، سعوودیە، عومان، بەحرێن، ئوردن تەنیا لە فڕۆکەخانەکان یاخود دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، پاسپۆرت پێشکەش دەکەن و ڤیزای ئەلیکترۆنی وەردەگرن و دێنە ناو هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەرجێکی دیکەی سەردانیکردنی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە بەبێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختەی داناوە، کە دەبێت پاسپۆرتی پێشکەشکار بە لایەنی کەمەوە شەش مانگی مابێت بەسەربچێت.
Your Comment