لەبەر نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، مامۆستایانی ناڕازی هەرێم بایکۆتیان هەڵپەسارد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریان داوە لەبەر نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن بایکۆت هەڵپەسارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویانکردەوە، پاش کۆبوونەوەی بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکوومەت، ناوبراو هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاریدا پاش هەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی عێراق پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بەپێی ساڵانی خزمەت، بخرێتە بواری جێبەجێبەجێکردن، هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ بە قۆناغبەندی بکرێنە گرێبەست.

ئاماژە بەوەشکراوە، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بەلێنی دا داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان جێبەجێ بکرێت و بەردەوام لەسەر هێل بن و هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنە گەڕ.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و بەڵێنانەی جێگری سەرۆکی حکوومەت، وەک دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت، لە ئەگەر جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانیش، بەگوڕوتینی نوێوە دێینەوە مەیدانەکە.

پێشتریش قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی (X)ی خۆیەوە ڕایگەیاند، لەدیدارم لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستای ناڕازی، بڕیاری حکوومەتی هەرێمم بۆ دووپاتکردنەوە و بە هەمواری یاسای بوودجەی فیدراڵی، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەکرێتەوە و وانەبێژەکانیش دەکرێنە گرێبەستی فەرمی بەپێی رێکار و یاسا بەرکارەکان و ساڵانی خزمەت.

News Code 223067

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha