سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سێیەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، لەگەڵ شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کۆ بووەوە و دۆخى عێراق و ره‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە، ۱۸-۰۲-۲۰۲۴ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی مايکڵ تێرنه‌ر، ئەندامی کۆنگرێس کۆ بوونەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، "په‌يوه‌ندييه‌کانى ئه‌مريکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دۆخى عێراق و ڕه‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوايين پێشهاته‌کانى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان تاوتوێ کران".

لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "شاندەکە دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ ئەمریکا به‌ بايه‌خێکى زۆره‌وه‌ وه‌ک هاوپه‌يمان و هاوبه‌شێکى گرنگى خۆى له‌ ناوچه‌که‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت".

لە بەرامبەر هەڵوێستەکانی کۆنگرێس بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و گوتەی شاندەکە، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى "سوپاسى پشتگيريى به‌رده‌وامى کۆنگرێسى ئه‌مريکاى له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد".

کۆنفرانسی میونشن بە بەشداری چەندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان لە رۆژی هەیینی، ۱۶ـی شوبات دەستیپێکرد، گرژییەکانی جیهان بە گشتی، جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا و شەڕی غەززە و ئاڵنگارییەکان و رێگریکردن لە پەرەسەندنی شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی بەتایبەتی، لەم کۆنفرانسەدا تاوتوێی کران.

News Code 223062

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha