دادگەی فیدراڵی دانیشتنی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دواخست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیاری دا، دانیشتنەکەی کە تایبەت بوو بە سکاڵا لەدژی بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، دوابخات بۆ ۱۷ـی ۳ـی ۲۰۲۴."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ۲۰۱۶ـەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە و سکاڵاکاران لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق داوا دەکەن، یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە ۲۲ـی ساڵی ۲۰۰۸ـی هەموارکراوی فیدراڵی وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، لەوانەش ئەو مادانەی پەیوەندییان بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانەوە هەیە.

دوایین کۆبوونەوەی دادگە لەسەر ئەو بابەتە لە ۲۱ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴ بوو. سکاڵاکارانی ئەو بابەتە نۆ کەسن، کە بریتین لە ئەژی بەرزان، محەممەد حوسێن، خەبات لەتیف، نەجمەدەین محەممەد، دلاوەر عەلی، ئاوات ئازاد، دڵشاد محەممەد ئەمین، سامان عەلی و ڕێبوار باهیر.

News Code 223096

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha