بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد سەهیود سوودانی پەڕلەمانتار و سەرکردەی سەر بەحزبى دەعوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا وتوویەتی: "سەرجەم هێزە کاریگەرەکان لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی ڕێککەوتوون لەسەرئەوەی دەبێت هێزە بیانییەکان لە عێراق بڕۆنە دەرەوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەڵوێستی وڵاتانی جیهان بەڕوونی ئەوەیە کە عێراق سەربەخۆیی تەواو وەربگرێت.
هەروەک دەڵێت: "حکوومەت زۆر جیدییە لە دۆسیەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان، ئەویش بەگوێرەی چوارچێوە دیبلۆماسیی و سیاسییەکان، بۆئەوەش حکوومەت دۆسیەی چوونەدەری هێزە بیانییەکانی لە هەموو کۆر و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا ورووژاندووە، هەر لەبەرئەوە لەکۆتایی ئەمساڵ چوونەدەری هەموو هێزە بیانییەکان بەگوێرەی خشتەیەکی کاتیی ئامادەکراو بۆ ئەو پرسە دەبینین".
پەرلەمانی عێراق، بەبێ ئامادەبوونی کورد و سونە و بە دەنگی تەنیا 168 پەرلەمانتار لەکۆی 329 پەرلەمانتار بڕیارێکی دەرکرد بۆ دەرکردنی هێزەکانی بیانی لە عێراق،بەڵام بڕیارەکە تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
Your Comment