دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ ۱۱هەمین جار دەنگدانی لەسەر سکاڵای یاسای پەرلەمانی کوردستان دواخست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵی عێراق دەنگدانی لەسەر سکاڵای یاسای پەرلەمانی کوردستان دواسخت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای بەڕێوەچونی دانیشتنی دادگای فیدراڵی، بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگاکە بڕیاربوو ئەمڕۆ ۱۸ی ۲ی ۲۰۲۴ سەبارەت بەو سکاڵایەی لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمارکراوە کۆ ببێتەوە، بەڵام دادگاکە بۆ جاری ۱۱ هەمین دەنگدانی لەسەر سکاڵاکە دواخست بۆ رۆژی ۲۱-۲.

بڕیاربوو دادگای فیدرالی لەسەر سکاڵایەک کۆ ببێتەوە، سکاڵاکەش بۆ ئەوەیە ۵ مادەی تایبەت بە کورسی کۆتاکان و بازنەکانی هەڵبژاردن لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان بە نادەستووری دابنرێن.

News Code 223063

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha