بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (KCK) له به‌یاننامه‌یه‌كدا پەیامێک ئاڕاستەی پێشمەرگە دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه ئۆپه‌راسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیانیان به‌سه‌ركه‌وتویى ئه‌نجامدا و گورزی قورسیان لەداگیرکەران وەشاند".
لە پەیامەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووە، "جارێکی دیکە هۆشداریی دووبارە دەکەینەوە، سەرجەم هێزەکان بەتایبەتی پێشمەرگە دەبێت لە سوپای تورکیا و بنکەکانییان دوور بکەونەوە".
کەجەکە باس له‌وه‌شده‌كات، "پارتى هاوکاری سوپای تورکیا ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش هۆشداری ده‌ده‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین، نابێت کەس پشتیوان و هەماهەنگی لە سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر کورد بکات".
Your Comment