هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە خولی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كه‌ی دادگا پێكهاته‌كان پێگه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بكه‌ن و له‌ رێگه‌ی حزبه‌كانی خۆیانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی به‌شدارده‌بن و نوێنه‌رایه‌تیان ده‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاد جەبار كە سكاڵای لەسەر ماددەكانی (۱-۹-۱۵-۲۲-۳۶)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان له‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق، تۆمار کردبوو؛ ڕایگه‌یاند، "ئێستا كه‌ دادگای فیدڕاڵی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسی پێكهاته‌كانی ده‌ركردووه‌ به‌ڵام پێكهاته‌كان پێگه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بكه‌ن و له‌ رێگه‌ی حزبه‌كانی خۆیانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی به‌شدار ده‌بن و نوێنه‌رایه‌تیان ده‌بێت له‌ په‌رله‌مان له‌ داهاتوودا به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان له‌ كوردستاندا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ ساڵی ۱۹۹۲وه‌ تائێستا گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ له‌ كوردستاندا رویداوه‌ و ئه‌و یاسای له‌ ساڵی ۱۹۹۲ ده‌رچووه‌ پێویستی به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ هه‌بووه‌، له‌ عێراقدا پێنج هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوه‌ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک به‌ یاسایه‌كی نوێ ده‌رچووه‌.

زیاد جەبار باسی له‌وه‌شكرد، گرنگه‌ یاسایه‌كی نوێ و باش بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و كه‌موكورتی زۆر له‌ یاسا كۆنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بو بۆیه‌ تانه‌یان لێداوه‌ له‌ دادگای فیدڕاڵی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ڕێكنه‌كه‌وتن، هه‌روه‌كوو به‌ڵێنیان به‌ خه‌ڵک دابوو كه‌ ده‌نگه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت بۆ ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كه‌ خۆی مه‌به‌ستیه‌تی بۆ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

News Code 223082

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha