محەمەد شیاع سوودانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پرسه‌نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆکی پارتی و سەرۆکی هەرێمیکوردستان کرد به‌هۆی کۆچی دوایی زه‌کیا مسته‌فا بارزانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: "محەمەد شیاع سوودانى سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانییەوە".

ڕاشیگه‌یاندووە: "لە پرسەنامەکەیدا سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای کرد لە خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و بنەماڵەکەی ببەخشێت".

News Code 223099

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha