بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپهمهنیی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ناسنامەی ئەو چوار گەریلایەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە رۆژی ۱۱ـی ئابی ۲۰۱۸ لە ناوچەی ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
ناسنامەی گەریلاکان بەم جۆرەیە: عوسمان کڵچ ناسراو بە ئاگید زازا لەدایکبووی چەولیگی کوردستانی تورکیا؛ ئیسلام ئۆزدەمیر ناسراو بە ئاگر ئوموت ژیرکی لەدایکبووی بوردور لە تورکیا؛ عەبدولرەحمان یاشا ناسراو بە سەرهاد پارتیزان لەدایکبووی ئامەد و دۆغان یوزگولەچ ناسراو بە خەیری ئازاد لەدایکبووی وان.
نزیکەی ۴۰ ساڵە شەڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا بەردەوامە و بەشێکی سەرەکی ئەو شەڕەش لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەکرێت.
Your Comment