مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هاتە دەنگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە ۱ی سالی ۱۹۹۲ی پێچەوانەی دەستوورە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی کۆ بووەوە، لە پاش کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد: "پارتیمان پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات تا وەکوو لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق گفتوگۆکانی لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور، بەردەوام بێت".

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی پارتی بەمشێوەیە:

ڕاگەیەنراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەکە، مەکتەبی سیاسیی پارتیمان ڕۆژی پێنجشەممە ۲۲ی شوباتی ۲۰۲۴ بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆبوویەوە. یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوە، تاوتوێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بوو کە لە ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی شوباتی ۲۰۲۴ دەرچوون.

ئەم بڕیارانە پێچەوانەی ڕۆحی دەستوور و مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان و بنەماکانی فیدراڵی و پڕەنسیپی لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانن کە لە دەستووری عێراقدا جێگیر کراون.

لەسەر ئەم تەوەرە، مەکتەبی سیاسیی پارتیمان جەخت لەم خاڵانە دەکاتەوە:

۱- داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان و پشتیوانیکردنیان لە بەشداریی و هاوبەشییان لە دامەزراوە دەستوورییەکان.

۲- پارتیمان پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات تا وەکو لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق گفتوگۆکانی لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور، بەردەوام بێت.

۳- بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە ۱ی سالی ۱۹۹۲ی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێک لە بڕگەکانی، پێچەوانەی دەستوور و سروشتی لێکجیایی دەسەڵاتەکانە.

 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

News Code 223081

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha