-
بەڕێوەبەری خۆسەر ۱۰۸ ژن و منداڵی داعشی ڕادەستی تاجیکستان کردەوە
بەشی سووریا- بەڕێوبەری خۆسەر بەپێی بەڵگەیەکی فەرمی ۱۰۸ کەسیان لە ماڵباتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ڕادەستی کۆماری تاجیکستان کردووەتەوە.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ۴ ئۆپەراسیۆندا ۸ ئەندامی داعشیان دەستگیر کرد
بەشی سووریا- ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند ۸ ئەندامی رێکخراوی داعش لە میانی چوار ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا، لە حەسەکە و دێرەزوور و مەنبج، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراون.
-
سێ ئەندامی SDF لە هێرشی شانە نووستووەکانی داعشدا بریندار بوون
بەشی سووریا- لە شارۆچکەیەکی باکووری دێرەزوور سێ ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بریندار بوون.
-
رەجەب تەییب ئەردۆغان:
تاکە مەرجمان بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دیمەشق پرسی کوردە
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا ڕەتی کردەوە لەبەرامبەر ئاشتبوونەوەی لەگەڵ "بەشار ئەسەد"دا هیچ مەرجێکی پەیوەست بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دابنێت و تەنها پرسی کوردی لای گرنگە.
-
کۆمکاری عەرەبی داوا لە تورکیا دەکات هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە
بەشی جیهان- کۆمکاری عەرەبی سەرکۆنەی دەستدرێژیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق دەکا و داوا لە حکوومەتی ئەو وڵاتەش دەکات بەبێ مەرج هێزەکانی بکشێنێتەوە.
-
هەواڵگریی تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای YPG ڕادەگەیەنێت
بەشی سووریا- سەرچاوە ئەمنیەكانی توركیا ئاشكرایان كردووە، بەرپرسی دارایی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە كۆبانێ كوژراوە.
-
ڕۆیترز هۆشداری دەدات؛
پاشهاتە نەرێنییەکانی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بۆ کوردەکان
بەشی جیهان- بەڕای ئاژانسی ڕۆیترز ماوەی دوو ساڵە ئەردۆغان سیاسەتی تەنگەژەخولقێنی لە ناوچەکە وەلا ناوە جگە لەبەرامبەر کوردەکانەوە. بۆیەش تەنها کوردە لە دوبارەی هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان نیگەرانە.
-
دەروازەی سنووریی نێوان هەرێمی کورستان و کوردستانی سووریا تەنها بۆ ئەمریکا کراوەیە
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، هەرێمی کوردستانی عێراق هەر دوو دەروازە سنوورییەکەی خۆی بەسەر ئێدارەی خۆسەری کوردستانی سووریادا داخستووە و تەنها هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن.
-
سیاسەتوانی دیاری کورد:
بە دوبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان فشارەکان لەسەر کورد زیاتر دەبن
بەشی جیهان- سیاسەتمەداری دیاری کورد سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی دابێی تورکیا دەڵێت، بە دوبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان فشارەکان لەسەر کورد زیاتر دەبن.
-
کوردەکان دوو داواکاریی سەرەکییان لە حکوومەتی سووریا هەیە
دکتۆر جاشوا لاندیس ڕایدەگەیەنێت دوو داواکاریی سەرەکی کوردەکان لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
-
بەیاننامەی هاوبەشی سووریا، ئێران، تورکیا و ڕووسیا: پابەند دەبین بە سەروەریی سووریا و شەڕی تیرۆر
بەشی ئێران- وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، تورکیا و سووریا کۆبوونەوە و پابەندبوونی وڵاتەکانیان بە "سەروەریی سووریا و شەڕی تیرۆر" بە هەموو شێوەیەک دووپات کردەوە.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی سووریا:
ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا کاتی زیاتری پێویستە
بەشی جیهان- ئەلکساندر مەککیوور، شارەزا لە پرسەکانی سووریا ڕایدەگەیەنێت ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریادا هاتووە بەس نییە و تا ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان کاتێک زیاتر پێویستە.
-
سەرۆکی پێشووی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا:
کوردانی سووریا هیچ هەوڵێکی دوژمنکارانەیان لە دژی تورکیا ئەنجام نەداوە
بەشی تورکیا- جۆژێڤ ووتل، سەرۆکی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت لەماوەی سێ ساڵ هاوکاریی ئەو لەگەڵ کوردانی سووریا، کوردەکان دەرکیان بە پێوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا کردووە بۆیە هیچ هەنگاوێکیان لەدژی ئەنقەرە هەڵنەگرتووە.
-
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات:
هیوادارین گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی کۆتایی بە کارەساتەکان بهێنێت
بەشی سووریا- دوای ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی ڕەزامەند بوون لەسەر گەڕانەوەی سووریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا پشگیریی خۆی بۆ ئەو بڕیارە ڕاگەیاند.
-
شێخموس ئەحمەد:
نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت پشتگیری لە دەستپێشخەریی ئیدارەی خۆسەر بکات و تەل کۆچەر بکاتەوە
بەشی سووریا- شێخموس ئەحمەد داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات تا بە پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی ئیدارەی خۆسەری کورد، دەروازەی سنووری تەل کۆچەر بکاتەوە ئەوەش بۆ پشتگیری لە ئاوارەکانی سووریا.
-
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆ ئۆکلاهاما:
کوردەکان دوو داواکاریی سەرەکییان لە حکوومەتی سووریا هەیە
بەشی جیهان- دکتۆر جاشوا لاندیس ڕایدەگەیەنێت دوو داواکاریی سەرەکی کوردەکان لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
-
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
لە مۆسکۆ کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لەبارەى سووریاوە بەڕێوە دەچێت
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ڕووسیا، ئێران و سووریا لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.
-
پارتی سووری نهرویج:
هەموو سوورییەکان دەبێت بەشدار بن لە نووسینی ئەو بەرنامەیە کە بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان دادەڕێژرێت
بەشی سووریا- پارتی سووری نهرویج لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەبدولکەریم عومەر نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە ئەورووپا، ڕایگەیاند پشتگیریی ڕێگاچارەی سیاسی دەکەن بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا و هەموو سوورییەکان دەبێت بەشدار بن لە ئەو بەرنامەیە کە بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان دادەڕێژرێت.
-
ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی قاعیدەی لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی تورکیا لە باکووری سووریا ڕاگەیاند
بەشی سووریا- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هێرشێکی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئەنجام داوە و سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە کراوەتە ئامانج.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات دوو چەکداری داعشیان لە حەسەکە دەستگیر کرد
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنێکیان لە حەسەکە کردووە کە لە ئەنجامدا دوو ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیر کران.
-
بەشار ئەسەد بە فەرمی پێشوازیی لە ڕەئیسی کرد
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری سووریا لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازیی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کرد.
-
هەسەدە ڕوونکردەنەوەیەک لەبارەی کوژرانی سەرکردەی داعش لەسەردەستی تورکیا، بڵاو دەکاتەوە
بەشی سووریا- لەپاش پهیامهکهى سەرۆکی تورکیا لەسەر کوژرانى ئەبوو حسێن ئەلقوڕەیشی؛ بەرپرسێکى باڵاى ههسهده ڕوونکردنهوهیهک لهوبارهیهوه بڵاو دهکاتهوه.
-
ئەمریکا: هێشتا ناتوانین کوشتنی سەرکردەی داعش بەدەستی تورکیا پشتڕاست بکەینەوە
بەشی جیهان- ئەمریکا ڕایگەیاند ناتوانێت کوژرانی سەرکردەی داعش لەسەردەستی تورکیا پشتڕاست بکاتەوە.
-
ئەردۆغان: سەرکردەی داعشمان لە سووریا لە چالاکی خست
بەشی تورکیا- رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، کوژرانی سەرکردەی داعشی لە سووریا راگەیاند.
-
شەڕڤانێکی هەسەدە لە پێکدادان لەگەڵ داعشدا گیانی لەدەست دا
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی یەکێک لە شهڕڤانهکانی ئاشکرا کرد کە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە پێکدادان لەگەڵ داعشدا گیانی لهدهست داوه.
-
تەقینەوەیەک لە گرێسپی کوژران و بریندار بوونی 14 کەسی لێکەوتەوە
بەشی سووریا- له شارى گرێسپى تهقینهوهیهک ڕووی داوه و ژمارهیهک پۆلیس و چهکدارى سهر به تورکیا کوژراون.
-
کوردەکان بژاردەیەکیان نییە جگە لە ئاشتی لەگەڵ دیمەشق
بەشی جیهان- میشڵ جۆنسن بڕوای وایە کە کوردەکانی سووریا جگە لە ئاشتی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕێگایەکی دیکەیان لەبەردەست نییە، ئەوەش با ئاوڕدانەوە لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.
-
لەسەر بانگهێشتی ئەسەد، ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی سووریا دەکات
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا، سەردانی دیمەشق دەکات.
-
دۆخی نالەباری گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب
بەشی جیهان- ناوەندیی ڕاگەیاندنی ڕۆژاوا لەبارەی پاشهاتەکانی نەبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و سەرچاوەکانی خۆراک لە دوو ناوچەی کوردنشینی شاری حەلەب لە سووریا هۆشداری دا.
-
میتی تورکیا:
بەپرسێکی باڵای پەکەکە لە کوردستانی سووریا کوژرا
بەشی سووریا- بەرپرسێکی باڵای سەربازیی پەکەکە لە شاری کۆبانی لەلایەن ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی تورکیاوە تیرۆر کرا.