بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە زیاتر عەبدولکەریم عومەر، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارهی خۆسهر به هاوار نیوز-ی راگهیاند، شاندەکەی ئیدارەی خۆسەر وەزارەتی دەرەوەی نەرویجیان لە دوایین پێشهاتەکان و ئەو ئاستەنگانە ئاگادار کردوهتەوە کە ئیدارەی خۆسەر لەڕووی ئابووری و هاوکاری و سەرچاوە مرۆییەکان و ئاسایشەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
عەبدولکەریم عومەر راشیگەیاند: شاندی ئیدارەی خۆسەر، وەزارەتی دەرەوەی نەرویجی ئاگادار کردوەتەوە لە پێویستی دادگایی كردنی چهكدارانی داعش كه دهستگیركراون و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆخی خێزانی چهكدارانی داعش لە کەمپەکانی هۆڵ و ڕۆژ و پێویستی بە جێبەجێ کردنی ئهركی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لهوبارهیهوه.
پهیوهست به هێرشهكانی توركیا، شاندێکی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ شاندێکی پارتی سووری نەرویج لە پەرلەمانی نەرویج کۆبووەوە، شاندەکە پێکهاتبوون لە سێهر ئایدار، ئەندامی پەرلەمانی نەرویج و ئێریک فۆڵد، وەزیری پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگری و جۆن بروکس بەرپرسی لیژنەی دەستوور و مێلی ناتالیا کێلی بەرپرسی کاروباری پەنابەران.
لە میانی دیدارەکەدا شاندی ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا کرد لە سەر خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کە لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا کەڵک وەردەگرێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچانەی کە ئاماژەیان پێکراوە، ئەوانیش مەنبەج و تیل رفعەتن.
شاندی ئیدارەی خۆسەر هەروەها پارتی سووری لە کاریگەریی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ئاگادار کردوهتەوە، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی نوێی کۆچی سەدان هەزار هاوڵاتی و تێکدانی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە.
شاندی پارتی سووری نهرویج جەختی لەوەکردەوە، کە هێرشە نوێیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خزمەت بە داعش و تیرۆر دەکات، ههروهها سهرنجی بۆ هێرشهكانی دهوڵهتی توركیا راكێشا كه به فڕۆكهی بێفڕۆكهوان ئهنجامی دهدات.
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد لە کۆتایی كۆبوونهوهكهدا شاندی نەرویجی بەرخۆدانی خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایان لە دژی تیرۆر و چەتەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی ئیدارەی خۆسەر، بەرز نرخاند.
Your Comment