کوردەکان دوو داواکاریی سەرەکییان لە حکوومەتی سووریا هەیە

دکتۆر جاشوا لاندیس ڕایدەگەیەنێت دوو داواکاریی سەرەکی کوردەکان لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

 دکتۆر جاشوا لاندیس، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئۆکلاهامای ئەمریکا، کاردانەوەی بۆ دانوستانە بێئەنجامەکانی ئەم دواییەی نێوان حکوومەتی ناوەندیی سووریا و کوردانی ئەم وڵاتە نیشان دا و نووسیویەتی: کەلێنێکی گەورە هەیە لەنێوان داواکاریی کوردەکان و ئەو ئیمتیازانەی کە حکوومەتەکەی بەشار ئەسەد ئامادەیە بیدا بە کورد.

ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، کورد دوو داواکاریی گرنگیان هەیە، کە بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کورد و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

 بەڵام بە بۆچوونی دکتۆر جاشوا ئیدارەی بەشار ئەسەد بە هیچ کام لە داواکارییەکانی کورد ڕازی نییە. جاشوا لاندیس جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی ناوەندیی سووریا لانی زۆر لەگەڵ ئەوەدا ڕەزامەندیی دەردەبڕێت کە لە هەفتەیەکدا چەند کاتژمێرێک وانەی کوردی بوترێت و لەوەش زیاتر ئامادە نییە یمتیازێک بە کوردەکان بدات.

مامۆستای زانکۆی ئۆکلاهاما پێشتر لە ساڵی ۲۰۱۷ لەبارەی ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا بە ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگەیاندبوو: من وا نابینم کە بەشار ئەسەد ئیمتیازاتی گرنگ وەکوو خۆبەڕێوەبەری یان مافی هەبوونی هێزی سەربازیی سەربەخۆ بە کوردەکان بدات.

News Code 221426

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha