هیوادارین گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەبی کۆتایی بە کارەساتەکان بهێنێت

بەشی سووریا- دوای ئەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی ڕەزامەند بوون لەسەر گەڕانەوەی سووریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەبی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا پشگیریی خۆی بۆ ئەو بڕیارە ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات پێشوازیی لە بەرژەوەندییەکانی عەرەب لە سووریا و کۆبوونەوەکانی جەددە و عەممان و کۆبوونەوەی وەزیرانی عەرەبی سەبارەت بە سووریا کرد و رایانگەیاند،:هیوادارن ئەو هەنگاوانە بە پرۆسەیەکی سیاسی یەکگرتوو کۆتایی پێبێت کە کۆتایی بە کارەساتی سوورییەکان بهێنرێت.

مەسەدە لە راگەێنراوێکدا سەبارەت بە کرانەوەی ئەم دواییەی عەرەبی بەرامبەر بە سووریا راشیگەیاند، پێشبینی دەکات دەستپێشخەری عەرەبی بەشداری بکات لە ئامادە کردنی هەلومەرجی کارا کردنی رەوتی پڕۆسەی سیاسی بە پێی بڕیارنامەی ۲۲۵۴ی ئەنجومەنی ئاسایش، بە شێوەیەک کە هەلومەرجی گونجاو دروست بکات بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی پەنابەران و مەترسی نەخستنە سەر چارەنووسیان.

مەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا پرسی دیموکراسی لە سووریا پرسی سەرەکییە و بەبێ ئەو پرسە، ئەم وڵاتە ناتوانێت بووژانەوە و داڕشتنەوەی دروستی دامەزراوە نیشتمانییەکانی خۆی بکات.

شایانی باسە ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەی وەزیرانی عەرەبی لە قاهیرە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە سووریا دوای پشوویەکی نزیکەی ۱۲ ساڵی دەگەڕێتەوە سەر کورسییە چۆڵەکەی لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕى ناوخۆى سووریاوە لە تشرینی دووەمی ساڵی ۲۰۱۱ ئەندامێتیی سووریا لە کۆمکاری عەرەبی ڕاگیرا، جگە لەوە ئەو کات کۆمکاری عەرەبی بڕیاری دا بە سەپاندنی سزای سیاسی و ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا.

News Code 221410

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha