ئەردۆغان: سەرکردەی داعشمان لە سووریا لە چالاکی خست

بەشی تورکیا- رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک‌کۆماری تورکیا، کوژرانی سەرکردەی داعشی لە سووریا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک‌کۆماری تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیادا لە سووریا، ئەبوو حسێن قوڕەیشی سەرکردەی داعشیان کوشتووە.

رۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، داعش کوژرانی ئەبو حەسەن ھاشمیی قوڕەیشی سەرکردەی گرووپەکە و دانانی ئەبوو حسێن قوڕەیشی لە جێگەی راگەیاند.

ھاوکات ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە ئەفسەرەکانی دەزگای ھەواڵگیریی تورکیا و پۆلیسی خۆجێیی سەر بە تورکیا، ناوچەیەکیان لە شارۆچکەی جندرێس لە سنووری عەفرین داخستووە، دانیشتووانی ناوچەکەش ئاشکرایان کردووە، ئۆپراسیۆنەکە لە کێڵگەیەکدا ئەنجام دراوە.

News Code 221350

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha