بەڕێوەبەری خۆسەر ۱۰۸ ژن و منداڵی داعشی ڕادەستی تاجیکستان کردەوە

بەشی سووریا- بەڕێوبەری خۆسەر بەپێی بەڵگەیەکی فەرمی ۱۰۸ کەسیان لە ماڵباتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ڕادەستی کۆماری تاجیکستان کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا رایانگەیاند، ئەو گرووپەی رادەستکراونەتەوە ۸۰ منداڵ و ۲۸ ژن لەخۆدەگرێت، کە لە کەمپی هۆل و رۆژەوە لە کوردستانی سووریاوە نێردراونەتەوە بۆ تاجیکستان.

ئەم گەشتە لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکاندا دێت بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئەو کامپانەی لە کوردستانی سووریان، کە بنەماڵەی ئەندامانی رێکخراوی توندڕەوی داعش، لە نەتەوە جیاوازەکانی جیهان لەخۆدەگرن.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی تاجیکستان له بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەسەر رێنمایی راستەوخۆی سەرۆککۆماری تاجیکستان "ئیمام عەلی رەحموون"، گرووپی دووهەم کە لە ۱۰۴ هاووڵاتیی کۆماری تاجیکستان پێکهاتبوون و سەرجەمیان ژن و هەرزەکار و منداڵی بچووکن، بە گەشتێکی تایبەت لە سووریاوە گیڕدرانەوە بۆ وڵاتەکەیان.

هەروەها لە بەیاننامەکەی تاجیکستاندا هاتووە کە لەسەر داوای لایەنی کازاخستان، هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەش لە هەمان گەشتدا رادەستی وڵاتەکەیان کرانەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تاجیکستان لەگەڵ بەیاننامەکەیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاو کراوەتەوە، کۆمەڵێک وێنەی هاوپێچ کردووە کە ژن و منداڵی باڵاپۆش لە فڕۆکەی "ئەجنیحەت ئەلشام ئەلسورییە" دادەبەزن، وادیارە لە فڕۆکەخانەی وڵاتەکە، لە تاجیکستان نیشتوەتەوە.

News Code 221496

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha