بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی ئەمریکا "هێرشێکی یەکلایەنەیان" لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئەنجام داوە، تیایدا بەرپرسێکی باڵای قاعیدە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە کوژراوە.
لایخۆیەوە ژەنەڕاڵ ئێرک کوریلا، فەرماندەی باڵای سوپای ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسی لەوەکردوە: "هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممە پابەندبوونی چەسپاوی سێنتکۆم بە ناوچەکە و شکستی هەمیشەیی داعش و ئەلقاعیدە دووپات دەکاتەوە".
Your Comment