نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت پشتگیری لە دەستپێشخەریی ئیدارەی خۆسەر بکات و تەل کۆچەر بکاتەوە

بەشی سووریا- شێخموس ئەحمەد داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات تا بە پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی ئیدارەی خۆسەری کورد، دەروازەی سنووری تەل کۆچەر بکاتەوە ئەوەش بۆ پشتگیری لە ئاوارەکانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدراەی خۆسەری کوردستانی سووریا ڕۆژی ۱۸ی نیسان لە بەیاننامەیەکدا دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا ڕاگەیاند. ئەم بەیاننامەیە ٩ بڕگەی تێدایە و یەک لەو بڕگانە پێشوازی کردنە پەنابەران و کۆچبەرانی سووریا.

لەمبارەوە شێخموس ئەحمەد، بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری کامپ و ئاوارەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردستانی سووریا وتی: گوشار لەسەر پەنابەرانی سووری لە لوبنان هەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، سورییەکان لە سوودان سەرەڕای ئەوەی داواکاریی چوونەدەرەوەیان پێشکەشی نەتەوەیەکگرتووەکان و حکوومەتی دیمەشق کردووە، نەیانتوانیوە سوودان بەجێبهێڵن و ئەو داواکاریانەش پشتگوێ خراوە.

ناوبراو زیاتر گوتی، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کوردی لە ۲۷ی نیسان لیژنەیەکی بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکهێنا کە لە سوودان ماونەتەوە.

ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئیدارەی خۆسەر لە چوارچێوەی پڕۆژەکەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا دەستپێشخەرییەکی بۆ پێشوازی کردن لە پەنابەران ڕاگەیاندووە. بەڵام بۆ بەدیهێنانی ئەو دەسپێشخەرییە دەرفەتەکان سنووردارن.

شێخموس ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەگەر دەروازەی تەل کۆچەر بکرێتەوە، ئیدارەی خۆسەر دەتوانێت پێشوازی لە ئاوارەکان بکات و بەمشێوەیە پێداویستیەکانیان دابین بکرێت.

News Code 221393

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha