دەروازەی سنووریی نێوان هەرێمی کورستان و کوردستانی سووریا تەنها بۆ ئەمریکا کراوەیە

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، هەرێمی کوردستانی عێراق هەر دوو دەروازە سنوورییەکەی خۆی بەسەر ئێدارەی خۆسەری کوردستانی سووریادا داخستووە و تەنها هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نیولاینز و ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتی جیاجیادا باس لەوە دەکەن کە دوو دەروازەی سێمالکا و ئەلوەلید کە لەنێوان هەرێمی کوردستانی عێراق ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا هەڵکەوتووە، دوا تۆخ بوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیدراەی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی سووریا؛ بە ڕووی کوردەکانی سووریا داخراوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، بەڵام هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەتوانێت بەشێوەیەکی تایبەت بۆ گواستنەوەی هێز و کەلوپەلی دیکەی سەربازی و ناسەربازی ئەو دوو دەروازەیە بەکار بێنێت.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە ناوەندێکە بۆ چاودێری کردنی پرسەکانی سووریا، ڕایگەیاند کاروانێکی گەورەی کەلوپەلی سەربازی و لۆجستیی سەر بە هاوپەیمانی دەروازەی ئەلوەلیدی بۆ پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا تێپەڕاندووە.

هەروەها بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان باسیان لە دەستێوەردانی ئەمریکا کردووە بۆ کردنەوەی دەروازەی پێشخابور کە لە دیوی کوردستانی سووریاوە بە سێمالکا دەناسرێت، بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکاریی ئەمریکییەکانیان ڕەت کردۆتەوە.

News Code 221445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha