لەسەر بانگهێشتی ئەسەد، ئیبراهیم ڕەئیسی سەردانی سووریا دەکات

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا، سەردانی دیمەشق دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حوسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق بە ئاژانسی ئێرنای ڕاگەیاند: ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا بەڕێدەکەوێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، سەردانەکەی ڕەئیسی بۆ سووریا دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا چەند بابەتی گرینگی ناوچەیی تاوتوێ دەکرێن.

ئەکبەری ڕاشیگەیاند، ئەم سەردانە لەژێر ڕۆشنایی نزیکبوونەوەی ئێران و سعوودیەیە و تێیدا پەرە بە پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و دیمەشق دەدرێت، بەو پێیەی تاران لەماوەی  12 ساڵی شەری سووریادا، هاوپەیمانێکی سەرەکیی سووریا بووە.

News Code 221343

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha