هەواڵگریی تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی باڵای YPG ڕادەگەیەنێت

بەشی سووریا- سەرچاوە ئەمنیەكانی توركیا ئاشكرایان كردووە، بەرپرسی دارایی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە كۆبانێ كوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆ لەسەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بڵاوی كردۆتەوە، دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) لە ئۆپراسیۆنێكدا لە كوردستانی سووریا "توبا كاراكۆچ" كە نازناوی زین كۆبانێ بووە كوژراوە.
ئانادۆڵۆ ڕاشیگەیاندووە، كاراكۆچ بەرپرسی دارایی یەپەگە بووە لە كۆبانێ و لە 2013ـەوە چووەتە ناو ڕیزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە توركیا.
ناوبراو  پاشان لە عێراق و سووریا چەندین چالاكیی جۆراوجۆری بۆ ئەنجام داون و دەركەوتووە بەشداری لە ژمارەیەكی زۆر لەو چالاكیانەدا كردووە  كە لە توركیا ئەنجام دراون و بەهۆی ئەوەی بەرپرسی دارایی كۆبانێ بووە بۆ دابین كردنی پشتیوانی دارایی ماوە ماوە چووەتە ناو خاكی عێراقەوە.

News Code 221468

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha