کوردانی سووریا هیچ هەوڵێکی دوژمنکارانەیان لە دژی تورکیا ئەنجام نەداوە

بەشی تورکیا- جۆژێڤ ووتل، سەرۆکی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت لەماوەی سێ ساڵ هاوکاریی ئەو لەگەڵ کوردانی سووریا، کوردەکان دەرکیان بە پێوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا کردووە بۆیە هیچ هەنگاوێکیان لەدژی ئەنقەرە هەڵنەگرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆژێڤ ووتل، سەرۆکی پێشووی سێنتکام دەڵێت هاوکاریی لەگەڵ هێزکانی سووریای دیموکرات بە سەرکردایەتیی کوردەکان بۆ وڵاتەکەی نایاب و کەم وێنە بووە.

ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە پەیمانگای نیولاینز بەڕێوەچوو، لەبارەی چۆنییەتیی هاوکاریی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی سووریا وتی: بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندیدەری هێزە ئەمریکییەکان بوون لەگەڵ هێزە کوردەکانی سووریا کە بە هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراون.

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە لەماوەی سێ ساڵ هاوکاریی ئەو لەگەڵ کوردانی سووریا، کوردەکان دەرکیان بە پێوەندیی نێوان تورکیا و ئەمریکا کردووە بۆیە هیچ هەنگاوێکیان لەدژی ئەنقەرە هەڵنەگرتووە.

سەرۆکی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەو ماوەدا هێزە کوردەکانی سووریا هێڵە سوورەکانیان نەبەزاند و لە خاکی سووریاوە هێرشێکیان لەدژی تورکیا ئەنجام نەدا.

News Code 221412

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha