بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە توویتێکدا نووسیویهتى، "لەڕاستیدا ئەبوو حسێن قوڕەیشی کە ئەردۆغان ئاماژەی بەکوشتنی کردووە، لە بنکەیەکی سەربازیی سەربە گرووپی بەکرێگیراوانی ئەحرار شەرقییە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن جێگیر بووە و لە جندیرێسی عەفرین کوژراوە".
بهوتهى شامی، "هیچ شتێکی نوێ لەم ڕووداوەدا نییە جگە لە کۆتایی هاتنی ئەرکێکی ئەندامێکی داعش کە لەمێژە لەلایەن هەواڵگری تورکیاوە لە عەفرینی داگیرکراو پارێزراو بوو".
Your Comment