بەشار ئەسەد بە فەرمی پێشوازیی لە ڕەئیسی کرد

بەشی ئێران- سەرۆک‌کۆماری سووریا لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازیی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە بانگهێشتی فەرمی و بۆ گەشتێکی دوو ڕۆژە گەیشتە سووریا، لە کۆشکی گەلی ئەم وڵاتە بە فەرمی لەلایەن بەشار ئەسەدەوە پێشوازیی لێکرا.

لە ڕێوڕەسمی پێشوازیی فەرمیدا سەرەتا سروودی نیشتمانیی هەردوو وڵات لێدرا و دوای ئەوەی سەرۆکەکان نمایشی سەربازیی مەراسیمەکەیان بینی و پاشان ڕەئیسی و ئەسەد بەرپرسە باڵاکانی وڵاتەکەیان بە یەکتر ناساند.

دوای ڕێوۆەسمی فەرمی پێشوازی کردن، کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندە باڵاکانی هەردوو وڵات بە سەرپەرشتی هەردوو سەرۆک بەڕێوە دەچێت.

News Code 221359

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha