کۆمکاری عەرەبی داوا لە تورکیا دەکات هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە

بەشی جیهان- کۆمکاری عەرەبی سەرکۆنەی دەستدرێژیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق دەکا و داوا لە حکوومەتی ئەو وڵاتەش دەکات بەبێ مەرج هێزەکانی بکشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەرق ئەلئەوسەت بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەی 32هەمینی کۆمکاری عەرەبی لە شاری جەددە ڕەشنووسێک پەسەندکرا کە دەیان بابەتی پەیوەست بە کاروباری جیهانی و عەرەبی لەخۆگرتووە.

سەبارەت بە پرسی سووریا، لە ڕەشنوسی بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر نوێ کردنەوەی پابەندبوون بە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاک و سەقامگیریی سووریا و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی ئەو وڵاتە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان و کۆتایی هێنان بە ئازارەکانی گەلی سووریا کراوەتەوە.

سەبارەت بە تورکیاش، لە ڕەشنوسی بەیاننامەکەدا سەرکۆنەی دەستدرێژیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق کراوە و داوا لە حکوومەتی تورکیا کراوە بەبێ مەرج هێزەکانی بکشێنێتەوە.

سەبارەت بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، لە ڕەشنووسەکەدا سەرکۆنەی هەموو جۆرەکانی ئۆپەراسیۆنی تاوانکاری کراوە کە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە لە وڵاتانی عەرەبی و جیهان دەستیپێکردوە، داواش لە وڵاتانی عەرەبی کراوە کە پەیماننامەی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان پەسەند نەکردوە، پەسەندی بکەن.

News Code 221472

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha