کوردەکان بژاردەیەکیان نییە جگە لە ئاشتی لەگەڵ دیمەشق

بەشی جیهان- میشڵ جۆنسن بڕوای وایە کە کوردەکانی سووریا جگە لە ئاشتی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕێگایەکی دیکەیان لەبەردەست نییە، ئەوەش با ئاوڕدانەوە لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میشڵ جۆنسن، پسپۆڕ و چاودێری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە یاداشتێکدا کە لە گۆڤاری ئینگلیزیی زمانی "گۆڵف نیووز"دا بڵاو کراوەتەوە، ئامۆژگاری کوردەکانی سووریای کردووە کە بۆ ئەوەی بتوانن پێگەی خۆیان بپارێزن بیر لە ئاشتەوایی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا بکەنەوە.

ناوبراو پێی وایە یەکێک لە هەنگاوە ئەرێنییەکانی کوردەکانی سووریا لەم ساڵانەدا پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا بووە.

ئەم شرۆڤەکارەی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێی وایە ئەمریکا کە خۆی بە لایەنگری کوردەکانی سووریا دادەنێت، پشتیوانی لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندی سووریا نەکردووە. ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بە لەبەرچاوگرتنی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە لایەک و هەوڵی وڵاتانی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا لە لایەکی دیکەوە، کاتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندی هاتووە  و کورد هیچ بژاردەیەکی جگە لە هەڵبژاردنی ئەم بژاردەیە لە بەردەست نییە.

ناوبراو پێشنیاری کردووە وڵاتانی عەرەبیش هاوکار بن لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و دیمەشقدا.

News Code 221345

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha