بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیەکدا، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایدەگەیەنن، هەسەدە، لە 30ی نیساندا سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنێکی کردووە و هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو قاچاخچیی داعش لە حەسەکە و لە ئەنجامدا ئەو دوو ڤاچاخچییە دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەسەدە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان پلانی دەستگیرکردنی سەعید حسێن و عەلی محەمەد غانمی دانابوو، ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنە لەپێناو سەقامگیری ناو کەمپی هۆڵە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، هێزە هاوبەشەکان ئاماژەیان بەوەدا کە هێزەکانی هاوپەیمانان پابەندن بە ڕاوێژکردن و هاوکاری کردن و بەهێزکردنی هاوبەشەکانیان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
Your Comment