بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوو هەفتە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وڵاتەکەی، کوژرانی سەرکردەی داعشی لە لایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیاوە، لەناو خاکی سووریا ڕاگەیاند.
بەڵام ئەمریکا کە سەرکردایەتی هاوپەیمانی دژ بە داعش دەکات و بانگەشەی کوشتنی سەرکردەکانی پێشووی داعشی کردووە، ڕایگەیاندووە کە ناتوانێت کوژرانی سەرکردەی داعش لەلایەن تورکیاوە پشتڕاست بکاتەوە.
بەرپرسێکی ئەمریکی به ماڵپەڕی مۆنیتۆری وتووە که ئەمریکا ناتوانێت کوژرانی ئەبوو حسێن قورەیشی سەرکردەی داعش لەلایەن تورکیاوه له سووریا پشتڕاست بکاتەوه.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئیدیعاکەی تورکیا.
ئەلمۆنیتۆر ئاماژەشی کردووە کە هێشتا گرووپی داعش کاردانەوەیەکی بۆ هەواڵی کوژرانی سەرکردەکەی خۆی لەسەر دەستی تورکیا نیشان نەداوە.
Your Comment