-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای دوورخستنەوەی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهنجومهنی نوێنهران داوای له حکوومهتی عێراق کرد بڕیاری دوورخستنهوهی هێزه بیانییهکان له وڵاتهکهی جێبهجێ بکات.
-
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم:
لێدوانەکانی مەسروور بارزانی لەگەڵ کەناڵی NBC بەلاڕێدا براون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا لێدوانەکانی مەسروور بارزانییان لەگەڵ کەناڵی NBC بەلاڕێدا بردووە.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ئەمریکا گەرەنتی داوە کە تورکیا فڕۆکەی F16 دژی هێزەکانی هەسەدە بەکارنەهێنێت
بەشی سووریا- مەزڵووم كۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگهیاند، لهلایهن هێزهكانی ئهمریكاوه دڵنیایی پێگەیشتووە کە هیچ کشانەوەیەک لە سووریا نە لە ئێستا و نە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونادات.
-
بڕیاردهری فراكسیۆنی پارتی:
بەغدا دەیەوێت وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردهری فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق ڕایگهیاند: بەغدا لەکوێدا پێی بکرێت دەیەوێت ژانەسەر بۆ هەرێم دروستبکات، سیستمی مەرکەزی بگەڕێنێتەوە و وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات.
-
هیومان ڕایتس وۆچ:
تورکیا سەرچاوەکانی ژیانی کوردستانی سووریای خستووەتە مەترسییەوە
بەشی سووریا- ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ هێرشەکانی تورکیا لە دژی ژێرخانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تاوانی جەنگ ناودەبات و دەڵێت: تورکیا سەرچاوەکانی ژیانی ئەم ناوچەیەی خستووەتە مەترسییەوە.
-
سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی:
هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سووریا دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات
مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی دەڵێت: هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز دەکات.
-
سینەم محەمەد نوێنەری MSD لە واشنتۆن:
لەم بارودۆخەدا ئەمریکا لە سووریا ناکشێتەوە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چەند دیدارێکیاندا لەگەڵ کۆنگرێسمانەکان لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەم کاتەدا ئەستەمە.
-
دانیشە کاک مەسروور/ ڕێبوار كەریم وەلی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبوار کەریم چاودێری سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە یادداشتێکی کورتدا ئاماژەی کردووە بە لێدوانێکی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیای NBCی ئەمریکی و دەڵێت «بۆچی ئەمریکا ئێوە بە هاوپەیمانی خۆی بزانێت؟» دەقی یادداشتەکە لە درێژەدا هاتووە:
-
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کەناڵی NBCی ئەمریکی:
پێویستمان بە مانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانە
بەشی جیهان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی NBCی ئەمەریکی ڕایگەیاند، ئێستە هەڕەشەکان گۆڕاون و پێویستمان بە مانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانە.
-
کیژانی کوردستانی پلەی سێیەمی بەرزکردنەوەی قورسایی کیشوەری ئاسیای مسۆگەر کرد
بەشی کوردستان- کیژان مەقسوودی کچە پاڵەوانی بەناوبانگی کوردستانی کێشی ۸۷ کیلۆ توانی میدالیای بڕۆنزی پاڵەوانیی کیشوەری ئاسیا بەدەست بێنێت.
-
جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان:
ئەمریکا سهقفێكی زهمهنیی بۆ یهكخستنهوهی هێزهكانی پێشمهرگه دیاری كردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سهرۆكی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، لهلایهن ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكاوه "سهقفێكی زهمهنی" بۆ یهكخستنهوهی هێزهكانی پێشمهرگه دیاری كراوه.
-
وەزیری دهرهوهی تورکیا:
دهتوانین دهستبهرداری سزاکانی سەر سلێمانی بین، ئهگهر خۆیان له پەکەکە دووربخهنهوه
وەزیری دهرهوهی تورکیا ڕایدهگهیهنێت، ئامادهن گهمارۆکانیان لهسهر فڕۆکهخانهی سلێمانی ههڵبگرن و گهشتهکان دهستپێبکهنهوه، ئهگهر یهکێتی هاوکاریهکانی بۆ پهکهکه ڕابگرێت.
-
میت کوژرانی یوونس دەمیر ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکەی ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- لە ئۆپەراسیۆنێکیی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئەندامێکی باڵای پەکەکە بە ناوی یونس دەمیر بە ئامانجگیراوە و گیانی لەدەستداوە.
-
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە:
تورکیا دەیەوێت شەڕی پەکەکە بە پێشمەرگە بکات
بەشی جیهان- ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، تورکیا دەیەوێت عێراق و هەرێم هاوکاریان بکەن و بەشدار بن لەو ئۆپەراسیۆنەی کە بڕیارە دژ بە پەکەکە ئەنجامی دەدات.
-
قوباد تاڵەبانی داوا لە تورکیا دەکات کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر بکات
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا لە هەولێر لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
-
مەسعوود بارزانی و یاشار گولەر جەخت لە هەماهەنگیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دەکەنەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری
بەشی تورکیا- مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
-
باشاک دەمیرتاش:
لەگەڵ حزبەکەم گەیشتمە ئەو ئەنجامەی که خۆم بۆ سهرۆکی شارهوانی ئیستەنبووڵ کاندید نهکهم
بەشی تورکیا- باشاک دەمیرتاش، بڕیاریدابوو که خۆی بۆ کاندیدی سهرۆکی شارهوانی ئیستانبوڵ بپاڵێوێت، بهڵام ئێستا له بڕیارهکهی پاشگهزبوهتهوه و دهڵێت، له چوارچێوهی رێککهوتنێکدا لهگهڵ دهمپارتی بڕیاریداوه کاندید نهبێت.
-
مەسروور بارزانى:
هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت
بەشی تورکیا- سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان لهگهڵ یهشار گولەر، وەزیری بەرگریى تورکیا کۆبووهوه و ڕایگهیاند، ڕێگە نادەین هەرێمی کوردستان ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێکانمان.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری تورکیا:
پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ ڕێگریکردن له تهشهنهسهندنی ئاڵۆزییهکانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست هەوڵ بدەن
بەشی تورکیا- نێچیرڤان بارزانی سهرۆکی ههرێم و وهزیری بهرگری و سوپاسالاری تورکیا هاوڕابوون لهسهر پێویستی ڕێگریکردن له تهشهنهسهندنی ئاڵۆزییهکانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و لێکهوتهکانی.
-
مامۆستایانی ناڕازی:
سێ هەزار مامۆستای ناڕازی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بایکۆتەوە سزادراون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند: بەپێی ئەو ژمارانەی پێیان گەیشتوە نزیکەی سێ هەزار مامۆستا بەهۆی بایکۆتکردن و داواکردنی مافەکانیانەوە سزادراون.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان داوامان لێدەکات، بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین
وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندیهکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە.
-
مامۆستای زانکۆی لیۆنی فەڕەنسا تایبەت بۆ کوردپرێس:
بارودۆخی کوردەکان لەئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا
بەشی جیهان- دکتۆر فابریس باڵانش لەبارەی دۆخی کوردەکانی سووریا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە بە کوردپرێسی وت: ئەگەر ئەمە ڕووبدات کوردەکان ڕووبەڕووی مەترسیی هێرشی تورکیا و داگیر کردنی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان لەلایەن دیمەشقەوە دەبنەوە.
-
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختی سیاسی و ئابووریدا دەڕوات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، پێویستە لە هەرێمی کوردستان چارەسەری کێشە و گرفتە ناوخۆییەکان بهێنرێت و ناکۆکییە حزبییەکان وەلابنرێت و بەرژەوەندی گشتی پێشبخرێت.
-
بەرپرسێکی تورکمانی:
کورد رێکهوتنه پێشووەکان لەبارەی پۆستهکانی پارێزگای کەرکووک ڕهتدهکاتهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرکردەیەکی بهرهی تورکمانی رایگهیاند: بههۆی ئهوهی کورد رێکهوتنهکانی پێشوو بۆ دابهشکردنی پۆسته ئیداریهکانی پارێزگای کەرکووک و ئهنجومهنی پارێزگا رهت دهکاتهوه، ئێمه و کوتله عهرهبیهکان بهشداری کۆبونهوهکهمان نهکرد.
-
یەکەم تاقیکردنەوەی دوای هەڵبژاردن؛ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆ نەبووەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بایکۆتی فراکسیۆنەکانی عەرەبی و تورکمان نەیهێشت یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنە نوێیەکەی پارێزگای کەرکووک بکرێت و سەرۆک و دوو جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن هەڵبژێردرێن. جێگری سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، "لە دواکەوتنی وادەکان یاسا هیچ سزایەک یان رێکارێکی دیارینەکردووە."، بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردنیش پێشنیازی نوێی پێیە.
-
بەرپرسێکی پارتی: جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی پارتی ڕایدەگەیەنێت کە پۆستەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و پارێزگاری نەینەوا یەکلایی کراونەتەوە و پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاریش بۆ پارتی دەبێت.
-
سەرۆک کۆماری عێراق بۆ وەزیری بەرگریی تورکیا: پێویسته ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرن
بەشی تورکیا- سهرۆک کۆمار به وەزیری بەرگریی تورکیاى وتووه، پێویسته ڕێز لەسەروەریی عێراق بگرن و ئەو پێشێلکارییە سەربازیانەی دەیکهنه سەر خاکی عێراق ڕابگیرێن.
-
فیلمی سینهمایی "خاڵا تارییا" لە شاری ههولێر نمایش دهکرێت/ مەنسوور جیهانی
بەشی فەرهەنگ و هونەر- فیلمی کوردی "خاڵا تارییا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئایشە پۆلات" و لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" کاتژمیر ٧ی ئێوارێ ڕۆژی چوارشهمه ٧ی فێبریوەری 2024 لە سینهما "ئیمپایێر"ی فامیلی مۆڵ له شاری ههولێر نمایش دکرێت.
-
مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان نامەیەک ئاڕاستەی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی داوا دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بکاتە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانە داراییەکان و کێشەی خەڵک و هاوڵاتییەکانی بکرێت.
-
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
دانانی سیستمی بەرگری لە لایەن ھاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ھەموو ڕوویەکەوە گرینگە
بەشی جیهان- ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەڵێن دراوە سیستمی بەرگری بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت.