لەگەڵ حزبەکەم گەیشتمە ئەو ئەنجامەی که‌ خۆم بۆ سه‌رۆکی شاره‌وانی ئیستەنبووڵ کاندید نه‌که‌م

بەشی تورکیا- باشاک دەمیرتاش، بڕیاریدابوو که‌ خۆی بۆ کاندیدی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئیستانبوڵ بپاڵێوێت، به‌ڵام ئێستا له‌ بڕیاره‌که‌ی پاشگه‌زبوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ده‌مپارتی بڕیاریداوه‌ کاندید نه‌بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باشاک دەمیرتاش هاوسه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووتری هه‌ده‌په‌ که‌ پێشتر باسی له‌ خۆکاندیدکردنی کردبوو بۆ پۆستی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئیستەنبووڵ له‌سه‌ر لیستی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارته‌که‌ کرد له‌ کاندیدبوونی کشایه‌وه‌.

باشاک دەمیرتاش ده‌ڵێتک "پارتی ئێمە بە وردبینییەکی زۆرەوە سیاسەتی هەڵبژاردنی حکوومەتی خۆجێیی دیاریکردووە، بۆ ئەوەی پشتگیرییەکی بەهێز بکەم، هەروەها وتبووم کە دەتوانم بەرپرسیارێتی کاندیدبوون لە ئەستۆ بگرم، به‌ڵام دوای راوێژ پاشگه‌زبوومه‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕۆژی (۵ی ۲ی ۲۰۲۴)، "شاندێکی حزبەکەمان هات و لە پێشهاتەکان ئاگاداریان کردمەوە، دوای چەند گفتوگۆیەک، پێیان ڕاگه‌یاندم کە لە ده‌ربڕینی پشتیوانیم بۆیان و کاندیدبوڕنم هێزیان بەدەستهێناوە و رێزیان لێ گرتین، ئێمە هەمیشە سوپاسگوزاری خەڵک و ناوەندی پارته‌که‌مانین کە لە گفتوگۆکانی ئەندامێتیدا پشتگیریان کردین".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لەگەڵ حزبەکەم گەیشتمە ئەو ئەنجامەی که‌ خۆم کاندیدنه‌که‌م، پێویستە هەموو گەلەکەمان و ئەندامانی حزبەکەمان بزانن کە هەموو بڕیارەکان بە هەماهەنگییەکی باش لەگەڵ پارته‌که‌مان دراوە، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لە پشت کاندیدەکانی هاوڕێمانەوە بوەستین کە لە ڕۆژانی داهاتوودا نوێنەرایەتیمان دەکەن و کار بۆ سەرکەوتن دەکەن".

هاوکات بڕیاری کشانەوەی باشاک دەمیرتاش لە کاندیدبوون، دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ده‌مپارتی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کرد، دەسەڵات لە قۆناغی ئێستادا ھەموو بژاردەکانیان ھەڵسەنگاندووە و لەگەڵ باشاک دەمیرتاش کۆبوونەتەوە و پێکەوە بڕیاریان داوە کە "نابێت باشاک دەمیرتاش کاندید بێت"، هەروەها ڕاگەیەندرا کە کاندیدەکانی شارەوانی گەورەی ئیستەنبووڵ لە ڕۆژانی داهاتوودا به‌ ڕای گشتی  ده‌ناسێنرێت.

News Code 223021

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha