بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، محسین مه‌نده‌لاوی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به وه‌کاله‌ت، داوا له حکوومه‌ت ده‌کات بڕیارنامه‌ی ژماره (۱۸)ی ساڵی ۲۰۲۰ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌کان جێبه‌جێبکات و کۆتایی هاتنی ئه‌رکه‌کانیان له عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ره‌پێدانی توانا ئه‌منییه‌کانی عێراق، نه‌بوونی هیچ ڕێککه‌وتنێکی نوێ له‌گه‌ڵ هێزه بیانییه‌کان، ده‌بێت نه‌مێننه‌وه".
موحسن مه‌نده‌لاوی باسی له‌وه‌شکردووه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی سه‌ر خاکی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێک و به هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێت سه‌رکۆنه ده‌کات و ڕه‌تیده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها به توندی سه‌رکۆنه‌ی به ئامانجکردنی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ماوه‌ری و سه‌رکرده‌کانی ده‌کات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له حکوومه‌ت ده‌کات ڕێوشوێنی دیپلۆماسی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی بۆ حکوومه‌ت دووپاتده‌کاته‌وه له دڵنیابوون له‌وه‌ی عێراق فاکته‌ری سه‌قامگیرییه له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تیدا".
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌وه‌کاله‌ت جه‌ختیشیکرده‌وه که "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له حکوومه‌ت ده‌کات ڕێگری له هه‌موو جۆره هێرشێک بکات که کاریگه‌ری له‌سه‌ر خاکی عێراقییه‌کان هه‌یه، ڕێگه نه‌دات وڵات بکرێته گۆڕه‌پانێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێکان، هه‌روه‌ها وڵاتان پابه‌ندی ڕێککه‌وتن و په‌یماننامه‌کان بن به‌بێ شێواندن یان لێکدانه‌وه‌ی جیاواز".
Your Comment