تورکیا سەرچاوەکانی ژیانی کوردستانی سووریای خستووەتە مەترسییەوە

بەشی سووریا- ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ هێرشەکانی تورکیا لە دژی ژێرخانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە تاوانی جەنگ ناودەبات و دەڵێت: تورکیا سەرچاوەکانی ژیانی ئەم ناوچەیەی خستووەتە مەترسییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاپۆرتێکدا، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ "هیومان ڕایتس وۆچ" ڕایگەیاندووە، کە لە کاتێکدا جیهان سەرقاڵی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسە، ململانێیەکی دیکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆخەکە خراپتر دەکات.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەدا بڵاویکردووەتەوە، بۆردوومانی ژێرخانی مەدەنیی و ستراتیژیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە، سەرچاوەکانی ژیانی ئەم ناوچەیەی خستووەتە مەترسییەوە، لە ئەنجامدا کارەبا، تەندروستی و خزمەتگوزاریی لە کارخستووە.

ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ملیۆنان کەس بێ کارەبا بوون، هەڕوەها له مانگەکانى کانوونى یەکەم و کانوونى دووەمدا تورکیا هێرشەکانى زیاتر کردووه و بنکەى تەندروستى و ڕێگا ستراتیژییەکان کە کارمەندانى فریاگوزاریى بەکاریدەهێنن بۆردوومان کردووه.

News Code 223033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha