کیژانی کوردستانی پلەی سێیەمی بەرزکردنەوەی قورسایی کیشوەری ئاسیای مسۆگەر کرد

بەشی کوردستان- کیژان مەقسوودی کچە پاڵەوانی بەناوبانگی کوردستانی کێشی ۸۷ کیلۆ توانی میدالیای بڕۆنزی پاڵەوانیی کیشوەری ئاسیا بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی لەدرێژەی کێبەرکێکانی بەرزکردنی قورسایی کیشوەری ئاسیا کە لە وڵاتی ئۆزبەکسان بەڕێوەچوو، لە کێشی ۸۷ کیلۆدا کێبەرکێکان بەردەوام بوو و کیژان مەقسوودی ئەندامی هەڵبژاردەی ئێران توانی سێ میدالیای بڕۆنزی بەدەست بێنێت.

لەم کێبەرکێیانەدا مەقسوودی ۲۱۳ کیلۆی لە کۆی گشتی بەرز کردەوە و توانی پلەی سێیەمی ڕکابەرییەکان مسۆگەر بکات.

News Code 223028

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha