لێدوانەکانی مەسروور بارزانی لەگەڵ کەناڵی NBC بەلاڕێدا براون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا لێدوانەکانی مەسروور بارزانییان لەگەڵ کەناڵی NBC بەلاڕێدا بردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێنداروەکەدا هاتووە: هەندێک ماڵپەر و پەیجی ناوخۆی سۆشیال میدیا، بە بڵاوکردنەوەی هەندێک لێدوان و لێکدانەوەی نەگونجاو و دوور لە ڕاستیەکانی کایەی سیاسی و ئەمنیی دەڤەرەکە، هەوڵیان داوە بۆچوون و لێدوانەکانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی (NBC) بە لاڕێدا ببەن.

دەشڵێت، سەرۆکی حکوومەت پێداگری لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کردووە و بەردەوامیش دەبین لە گرتنەبەری هەموو رێکارێک بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە سەر هەرێمی کوردستان.

ئەوەش هاتووە، خۆدزینەوە و خۆگێلکردن بەرامبەر بە ناحەزان، هیچ لە مەترسی و هەڕەشەکان کەم ناکاتەوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن بەرامبەر بە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان.

News Code 223036

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha