مەسعوود بارزانی و یاشار گولەر جەخت لە هەماهەنگیی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان دەکەنەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری

بەشی تورکیا- مەسعوود بارزانی پێشوازی لە  یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان TV بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەدا کە مەتین گوراک سوپاسالاری تورکیا و عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی سیاسی و سەربازیی تورکیاش ئامادەی بوون بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکانی تیرۆر و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگیی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە، ئەویش لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و بووژانەوە و کاری هاوبەشی نێوانیان.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و پێشڤەچوونی ئەو پەیوەندییانە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

News Code 223022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha