بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: "هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراقدا و له‌هه‌موو بواره‌كاندا دانیشتن هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی وا نه‌نراوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان ئێمه و عێراقدا هه‌یه".
په‌یوه‌ست به رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا چه‌ندجارێک هۆشداریان له‌وباره‌یه‌وه داوه، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتی، "له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و پێشمه‌رگه‌وه نووسراوێک واژۆ كراوه و سه‌قفێكی زه‌مه‌نی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دیاریكراوه"، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌و واده‌یه نه‌كرد كه دیاریكراوه.
جگه له لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ک هێزی دیكه‌ی وه‌ک هێزی زێره‌ڤانی، به‌رگری فریاكه‌وتن، هێزه‌كانی ۷۰ و ۸۰ی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دان و له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه "سه‌قفێكی زه‌مه‌نی" بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دیاری كراوه.
News Code 223027
Your Comment