بەغدا دەیەوێت وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: بەغدا لەکوێدا پێی بکرێت دەیەوێت ژانەسەر بۆ هەرێم دروستبکات، سیستمی مەرکەزی بگەڕێنێتەوە و وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه: "دەبوو وەک کورد بۆردێک یا لیژنەیەکمان هەبوایە کە کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕی یاسایی و دەستووری و بوارەکانی تێدابوایە، ئەو لیژنەیە ڕاوێژی بدایە بە پەرلەمانتاران و کاری لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی کورد بکردایە و حزبایەتی تێپەڕاندایە، مامەڵەی لەگەڵ کێشەکان بکردایە، بەداخەوە کە ئەوەمان نییە و هیوادارم بتوانرێت ئەو لیژنەیە پێکبهێنرێت ئەگەرچی ئێستاش بڕیار بدرێت".

شوان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئەو عەقڵیەتە شۆڤێنیەی لە بەغدا هەیە هیچ بڕوای بە بنەماکانی دیموکراسی و دەوڵەتی فیدراڵی نەماوە، ئەگەرنا کورد بۆچی پەنای بۆ ڕیفراندۆم برد لە ئەنجامی نەمانی متمانە و ئەو عەقڵیەتەی هەیە کە بەداخەوە ئاوای لێهات، جگە لە دەستوەردانی هەرێمی لە بەغدا هەریەکەی بۆچوونێکی هەیە، سەرۆک وەزیران بۆچوونێکی هەیە میلیشیاکان بۆچوونێکی تریان هەیە، "بەغداد مۆفەق نەبووە لە حکومڕانی و بەشێکی زۆریان لە بۆسەدان بۆ هەرێمی کوردستان و نیەتیان پاک نییە".

بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت: "من شتێکی خۆماڵی دەڵێم، ئەڵێم ئەمانە درۆکردن بە عیبادەت دەزانن، پەشیمان بوونەوە لە رێککەوتنەکان کاتێک ئیشیان پێمانە وەرەقەی سپی دەهێنن بۆمان واژۆ دەکەن، بەڵام لێی پەشیمان دەبنەوە، جگە لە فشارە هەرێمییەکان و بەغدا، بەغدا لەکوێدا پێی بکرێت دەیەوێت ژانەسەر بۆ هەرێم دروست بکات سیستمی مەرکەزی بگەڕێنێتەوە و وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات".

News Code 223034

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha