بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و یاشار گوڵەر، وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، باسی پرسی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کرا و جێگری سەرۆکوەزیران داوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی پێشمەرگە، پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و باڵيۆزى توركيا له عێراق ئاماده بوون، پهيوهندييهكانى توركيا لهگهڵ ههرێمى كوردستان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە بە شێوازێک کە خزمەتی زیاتر بە هەردوولا بکات، خرانە بەرباس. ئەمە وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، دۆسیەی ئهمنی، دۆخی سەقامگیریی عێراق و ههرێمى كوردستان باس کران و "جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و رێزگرتن لە سەروەریی خاکی هەردوو وڵات".
Your Comment