-
سەرۆکی ئەمینداریەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ئایینی:
بۆردوومانهکانی تورکیای بۆ سهر کوردستانی سووریا تاوانی جەنگه
بەشی سووریا- سەرۆکی ئەمینداریەتی نێودەوڵەتی بۆ ئازادیی ئایینی، رایگهیاند، بۆردوومانهکانی تورکیای بۆ سهر کوردستانی سووریا تاوانی جەنگه و پشتیوانی کردنی بهرێوبهرایهتی خۆسەر لە بەرژەوەندی گهلی سووریا دایه.
-
ڕووسیا:
ئەمریکا ڕێککەوتنی "ڕێگری لە ململانێ ئاسمانییەکان"ی لە سووریا پێشێل کردووە
بەشی جیهان- جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پرۆتۆکۆلەکانی ڕێگریکردن لە ململانێی ئاسمانی له سووریا پێشێل کردووە.
-
بەهۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە:
لە ئێران ماتەمینی گشتی ڕاگەیێندرا
بەشی ئێران- دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر بەهۆی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی غەززەوە لە سەرانسەری وڵات ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
-
بەرپرسێکی پارتی دیموکرات:
بەربەستی زۆر لەبەردەم وەرگرتنەوەی بارەگاکانی پارتی دیموکرات لە کەرکووک هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی پارتی دەڵێت، بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاکانیان لە سنووری کەرکووک، بەربەستی زۆر لەبەردەم بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە.
-
سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە:
لیوا هاوبەشەکان لەو ناوچانەی جموجووڵی داعش دەبینرێت، جێگیر دەکرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-سەرپەرشتیاری میحوەری شەشی پێشمەرگە دەڵێت، تاوەکوو ئێستا داعش لە سنووری قەرەچووخ ماوە و جموجووڵی بەردەوامی هەیە.
-
سەرۆکی ڕووسیا و بەشار ئەسەد جەخت لە ڕاگرتنی شەڕی غەززە دەکەن
بەشی سووریا- بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، هاوتا ڕووسییەکەی، دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلیان تاوتوێ کرد.
-
جۆ بایدن:
هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکووری سووریا زیان بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەگەیێنێت
بەشی جیهان- سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها ئاسایشی ئەمریکا ناو برد.
-
ڕەئیسی و محەمەد بن سەلمان لەبارەی فەلەستینەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین دەکەن.
-
هەڵویستی ئەمریکا لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا
بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت وڵاتەکەی نیگەرانە لە چالاکییە سەربازییەکان لە باکووری سووریا و کاریگەریی هێرشەکان لەسەر خەڵکی سڤیل و ژێرخانەکانی ناوچەکە.
-
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
ئاوارەکان بە بڕیار نەهاتوون تاوەکوو بە بڕیار بگەڕێنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاوارەکان بە بڕیار نەهاتوونەتە هەرێمی کوردستان تاوەکوو بە بڕیار بگەڕێنەوە.
-
هەسەدە:
هیچ پێوەندییەکمان بە هێرشەکەی سەر ئەنقەرەوە نییە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە دژی ئەوان کە گوایا پێوەندییان بە هێرشەکەی ئەنقەرەوە بووە، راگەێنراوێکیان بڵاو کردەوە.
-
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا:
ئەمریکا بەردەوامە لە دزینی نەوتی سووریا
بەشی سووریا- حکوومەتی سووریا ڕایدەگەیەنێت ئەمریکا نەوتى وڵاتەکەمان دەدزێت و دەیگوازێتەوە بۆ پێگە سەربازییەکانیان لە خاکى عێراق.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
هێرش بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق وەڵامی هێرشەکەی سەر ئەنقەرە بوو
بەشی تورکیا- بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بۆردوومانی ۲۰ پێگەی پەکەکە-ی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
-
بەشار ئەسەد:
بەبێ دەستێوەردانی بیانی قەیرانی سووریا لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆتایی دێت
بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا رایگەیاند، ئەگەر دەستوەردانی بیانی نەبێت قەیرانی سووریا لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆتایی دێت.
-
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران:
پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و پرسی سوید هۆکاری دواکەوتنی رێککەوتنی ئێف ۱۶ن لەنێوان ئەمریکا و تورکیا
بەشی جیهان- سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا گفتوگۆیان کردووە و بە نیازن لە مانگی داهاتوو بەشی یەکەمی پرۆسەی رەزامەندیدان بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئەنجام بدەن.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
مەرجەکەی دیمەشق بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان ڕەت دەکەینەوە
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی داواکارییەکانی دیمەشق بۆ کشانەوەی دەستبەجێ لە خاکی سووریا، وەک مەرجێک بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات رەتدەکاتەوە.
-
لاڤرۆڤ:
ئەمریکا هەوڵ بۆ دروست کردنی نیمچەدەوڵەتی کوردی لە باکووری سووریا دەدات
بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵ بۆ دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتی کوردی لە باکووری سووریا دەدات.
-
عێراق ئۆیل:
هەولێر و بەغدا و ئەنقەرە زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماڵپەڕی عێراق ئۆیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە بە مەبەستی دەسپێکرنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم؛ هەولێرو بەغدا و تورکیا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.
-
ئیبراهیم ڕەئیسی لە نمایشی سەربازیی ۳۱ی خەرماناندا:
هیچ گرووپێکی چەکدار لە سەر سنوورەکانی ئێران ناهێڵین
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی ۳۱ی خەرماناندا وتی: هەنگاوەکانی عێراق بۆ چەکداماڵین لە گرووپەکانی دژ بە ئێران ئەرێنی بوون و ڕێگە نادەین هیچ گرووپێکی تیرۆریستیی چەکدار لە سەر سنوورەکانی ئێران بمێنێت.
-
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا:
شاندێکی ئێران بۆ بەدواداچوونی رێککەوتنە ئەمنییەکە سەردانی هەرێم دەکات
بەشی ئێران- باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند شاندێکی هاوبەشی ئێران و عێراق بۆ بەدواداچوونی رێککەوتنە ئەمنییەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
-
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای پشتگیریی بایدن لە هەرێمی کوردستان دەکەن
بەشی جیهان- سێ ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوا لە سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بکات کە ئێستا لەژێر گوشاری سیاسی و ئابووریدایە.
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر:
داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکەین ڕێگری لە دهستدرێژییهکانی تورکیا بکەن
بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لهبارهی هێرشهکانی تورکیا بۆسەر هێزەکانیان رایگەیاند هێرشەکانی دهوڵهتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە رێگری لە شەڕی دژی تیرۆر دەکات.
-
یونامی: هێرشەکانی سەر عێراق دەبێت بوەستێندرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی دوێنیی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتی کرد و داوای وەستاندنیان دەکات.
-
ئەمریکا هەوڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەدات
بەشی جیهان- کۆشکی سپی وێڕای پێشوازی کردن لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ناردنی بەشێک لە بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە باس لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کردنەوەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەکات.
-
دەنگی ئەمریکا:
ئێران داوای ڕادەستکردنی ۲۲ سەرکردەی حزبە کوردییەکانی لە عێراق کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ڕاگەیاندووە: ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە داوای دەستگیرکردن و ڕادەستکردنی ۲۲ سەرکردەی حزبە کوردییەکان دەکات.
-
تورکیا پشتیوانیی سەربازی نوێی ڕەوانەی سووریا کرد
بەشی تورکیا- هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازی بە کەرەستەی لۆجستی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، ڕەوانەی ناوچەی ئاگربەست کرد، لە باکووری رۆژئاوای سووریا.
-
مەسروور بارزانی بۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا:
پێویستە پڕۆژەی ڕێگەی پەرەپێدان بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکدا مەسروور بارزانی و وەزیری دەروەی تورکیا دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
-
ئەمریکا باس لە ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا دەکات
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سەربە هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا، تورکیا ۵ بۆ ۱۰ هەزار سەربازی لە سووریا جێگیر کردووە.
-
بەدران چیاکورد:
وتەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نادروست و دوور لە دادپەروەری بوو
بەشی سووریا- بەدران چیاکورد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەر ، رایگەیاند، ئەو لێدوانەی ئەمریکا رەتدەکەنەوە و بە "نادروست و ناواقیعی" دەزانن، کەوا رایانگەیاندبوو گۆڕینی دیمۆگرافی لە عەفرین بوونی نییە".
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر:
بێدەنگیی هاوپەیمانان هەمبەر هێرشەکانی تورکیا کاریگەریی دەبێت لەسەر چالاکییە هاوبەشەکانمان
بەشی سووریا- بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی سووریا، لە ڕێگەی راگەێنراوێکەوە، بێدەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لایەنی گەرەنتیدەری ڕووسیای سەبارەت بە بۆردوومانی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سەرکۆنە کرد.