پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و پرسی سوید هۆکاری دواکەوتنی رێککەوتنی ئێف ۱۶ن لەنێوان ئەمریکا و تورکیا

بەشی جیهان- سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا گفتوگۆیان کردووە و بە نیازن لە مانگی داهاتوو بەشی یەکەمی پرۆسەی رەزامەندیدان بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئەنجام بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێن کاردین سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پێویستە لەبارەی چەند پرسێکەوە لەگەڵ ئیدارەی کۆشکی سپی قسەبکات، نەک تەنها لەبەر دۆسیەی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ۱۶ بە تورکیا، بەڵکوو لەبەر چەند پرسێکی دیکەش.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبونەوەی رۆژی چوارشەممە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندی کردنی سوید بە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسییەوە "ناتۆ"کردووە، ئەوانیش سوورن لەسەر ئەوەی لە مانگی داهاتوو بەشی یەکەمی ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەو نیازەی تورکیا ڕاست بێت، واتە کێشەی پەیوەندی کردنی سوید بە هاوپەیمانی ناتۆوە چارەسەکراوە، ناکۆکییەکانی تورکیاش هۆکاری دواکەوتنی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ۱۶ بووە بەو وڵاتە، هەروەها تۆماری پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە دۆسیەی ئاوارەکانی نێوان یۆنان و تورکیا هۆکارێکی دیکە بووە.

News Code 222217

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha