ئەمریکا باس لە ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا دەکات

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سەربە هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا، تورکیا ۵ بۆ ۱۰ هەزار سەربازی لە سووریا جێگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەکت‌بووک سەربە هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا کە ڕاپۆرتێکی لەسەر ژمارەی هێزی وڵاتانی بیانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور بڵاو کردۆتەوە، باس لەوە دەکات کە ژمارەی هێزەکانی تورکیا کە لە سووریا جێگیر کراون ۵۰۰۰ بۆ ۱۰۰۰۰ سەرباز مەزندە دەکرێت.

ئەم ماڵپەڕە ئەمریکییە هەروەها باس لە ئامادەبوونی سەربازانی فەڕەنسی لە سووریا دەکات بەڵام ژمارەکەیانی ئاشکرا نەکردووە.

فەکت‌بووک بەوردی باسی لە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نەکردووە بەڵام ژمارەی کۆی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرا کردووە. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بە گوێرەی میدیا ڕۆژئاواییەکان نزیکەی ۹۰۰ چەکداری ئەمریکی لە سووریا ئامادەن کە زۆرینەیان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا جێگیر کراون.

News Code 221983

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha