ئەمریکا هەوڵ بۆ دروست کردنی نیمچەدەوڵەتی کوردی لە باکووری سووریا دەدات

بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵ بۆ دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتی کوردی لە باکووری سووریا دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری میدل ئیست مۆنیتۆر بڵاوی کردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەروەی ڕووسیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا توونسیەکەی ڕایگەیاندووە: پشتگیریی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا هەنگاوێکە بۆ پێشێل کردنی سەروەریی سووریا.

سێرگی لاڤرۆڤ، ئەمریکا و ئیدارەی خۆسەری کوردیی بە دزینی گەنم و نەوتی سووریا تۆمەتبار کرد و وتیشی: ئەمەش قەیرانی ئابووریی سووریای لێکەوتۆتەوە.

وەزیری دەروەی ڕووسیا ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەمریکا نیمچەدەوڵەتێکی لە کەنارەوەکانی ڕووباری فۆرات لە سووریا دروست کردووە.

News Code 222199

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha