بە‌بێ دەستێوەردانی بیانی قەیرانی سووریا لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆتایی دێت

بەشی سووریا- سەرۆکی سووریا رایگەیاند، ئەگەر دەست‌وەردانی بیانی نەبێت قەیرانی سووریا لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆتایی دێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا لە میانەی چاوپێکەوتنێدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ناوەندیی چین  (CCTV) ڕایگەیاندووە: "ئێستا هەرێمەکەمان لەگەڵ ئەم شەرەدا دوو جۆر مەترسی بەرەوروو دەبێتەوە، ئەوانیش مەترسی لیبرالیزمی مۆدێرنی رۆژئاوا کە لە ئەمریکاوە سەرچاوەی گرتووە، هەروەها مەترسی توندرەوی.

ناوبراو بەردەوام بوو لە قسەکانی سەبارەت بە دەستێوەردانی دەرەکی لە سووریا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەستێوەردانی دەرەکی لە سووریا ئەوەیە کە رێگری لە چارەسەرەکان دەکات، چوونکە کێشەکانی سووریا دەتوانرێت لە ماوەی چەند مانگێکدا چارەسەر بکرێن ئەگەر ئەو دەستێوەردانانە بوەستێنرێن.

لە پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی سووریا لە تەلەفزیۆنی چینییەوە، ئەسەد وەڵامی دایەوە: "بەدڵنیاییەوە دۆخی ئێستا نە باشە و نە خراپە، با روونبین، دۆخێکی خراپە، چوونکە کێشەی ئێستا بۆ سووریاییەکان ئەوەیە کێشەیەکی بژێوی ژیان، کێشەی بژێوی ژیان سەبارەت بە دۆخی ئابووری، مەبەستم ئەوەیە و ئازارەکان لە زیادبووندایە".

ئەسەد ئاماژەی بەوەش کرد، چین لەرووی سیاسییەوە لەگەڵ سووریا وەستاوە لەرێگەی رۆڵی خۆی لە ئەنجومەنی ئاسایش و لە ژمارەیەک کۆر و کۆربەندی نێودەوڵەتیدا و سروشتییە لەژێر رۆشنایی ئەو هەلومەرجەی جیهان پێیدا تێدەپەرێت.

ئەسەد هیوای خواست کە چین بەردەوام بێت لە رۆڵی سیاسی کە هەمیشە لە زیادب ووندایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم رۆڵە سیاسییە لە دەستپێشخەرییەکان جیا ناکرێتەوە، لەوانە دەستپێشخەری ئاسایشی جیهانی، چوونکە سەقامگیری بۆ سووریا و ئەوانی دیکە دروست دەکات.

لە کۆتایی دیدارەکەدا ئەسەد جەختی لەوە کردەوە کە سووریاییەکان توانای ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان هەیە کاتێک جەنگ وەستاوە و کاتێک گەمارۆدانەکە کۆتایی دێت، دووپاتیشی کردەوە لە لێدوانەکەیدا کە ناوچەکە هێشتا لەبەرامبەر دوو جۆر مەترسیدایە.

News Code 222219

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha