مەرجەکەی دیمەشق بۆ بەردەوام­بوونی دانوستانەکان ڕەت دەکەینەوە

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی داواکارییەکانی دیمەشق بۆ کشانەوەی دەستبەجێ لە خاکی سووریا، وەک مەرجێک بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات رەت­دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژنامەی ستاری تورکی لە زاری یەشار گولەر-ەوە رایگەیاند، لایەنی سووریا ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ "هەندێک لەو ناوچانە بکات کە ئێمە ئارامی و ئاشتیمان تێدا بەدیهێناوە، لەگەڵ ئەوانەی نەوتی گەلەکەیان دەردەهێنن و دەیفرۆشن"، بە ئاماژەدان بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن و  ناوچەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی لە کوردستانی سووریا.

شایانی باسە زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر، میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی، داوای کرد کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی بۆ ئاسایی­کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق به زووترین کات ئەنجام بدرێت.

News Code 222216

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha